مالیکی بۆ ساکۆ: عێراق وڵاتێکی هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەییە

سیاسی
  • 5-08-2024, 20:09
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جه‌ختی کردەوە کە عێراق وڵاتێکی هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەییە و هەمووان شانازی بەو تایبەتمەندییەوه‌ دەکەن.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو، تێدا هاتووه‌" سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، پێشوازی لە پاتریارکی پێکهاتەی کلدان لە عێراق و جیهاندا، کاردیناڵ لویس ساکۆ کرد، و لەکۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەخێرهاتنی کاردیناڵ کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ هەموو پێکهاتە عێراقییەکان بە تایبەت پێکهاتەی مەسیحی ڕەسەن دەربڕی.
    مالیکی جەختی لەوە کردەوە كه‌عێراق وڵاتێکی هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نەتەوەییە، و هەمووان شانازی بەم تایبەتمەندییە دەکەن کە تایبەتمەندی وڵاتی ئازیزمانە، ئه‌مه‌ش سەرچاوەی هێز و فاکتەری سەقامگیریه‌.
    ئاماژەی بەگرنگی پاراستنی مافی مەسیحییەکان و ڕێزگرتن لە ئیرادەی کەنیسەی مەسیحییەکان و کاری پیاوانی ئایینی مەسیحی كرد لە عێراق، و پەرۆشی خۆشی بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراقی دا ده‌ڕبری.
    لای خۆیەوە پاتریارک ساکۆ ستایشی هەڵوێست و پاڵپشتی مالیکی بۆ پرسی مەسیحییەکان و کەمینەکان لە عێراق کرد و داوای لە هەموو هێزە چالاکەکان کرد کە پێکەوە کار بکەن بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان و باشترکردنی واقیعەکەیان و دابینکردنی ته‌واوی پێداویستیه‌کانیان.