به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانیحه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی پێشوەختەیان لە باکووری بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند.
دەسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووه " کە هێزێک لە لیوای 12ی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و ئەمنییان لە ناوچەکانی ئەلمەشهەدە و ئەلبوبەحر لەقه‌زای تارمیە لە باکوری بەغدا ئه‌نجامداوه وتێدا ده‌ست به‌سه‌ر ژمارەیەک چەکی بێ مۆڵەتدا گرتووه”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه ئه‌م ئۆپەراسیۆنەلە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی پێشوه‌خته‌كانه، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕێوڕه‌سمی سەردانەکەی چله‌ی ماته‌مینی و بە ئامانجی ڕێگری‌کردن لە هەر دزەکردنێک یان پێشێلکارییەکی ئەمنی، له‌گه‌ڵ پاراستنی دەستکەوتە ئەمنییەکان لە پشتێنی پایتەختی بەغدا".