عەوادی وردەکارییەکانی پەیوەندی ته‌له‌فۆنی نێوان سەرۆک وەزیران و بلینکن ئاشکرا دەکات

سیاسی
  • 5-08-2024, 18:34
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق وردەکاری نوێی سەبارەت بە پەیوەندی ته‌له‌فۆنی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرا کرد و هاوکات ڕایگەیاند کە عێراق دەستبەرداری ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆی نابێت بۆ ڕێگریکردن لە پەرەسەندنه‌كان، ودووپاتیكرده‌وه‌ کە سەرۆک وەزیران وەزیری ئەمریکای لە پێویستی وەستاندنی شەڕ بۆ ڕێگریکردن لە هەر کاردانەوەیەک له‌داهاتوودا ئاگاداركردۆته‌وه‌.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو پەیوەندییەی دوێنێ لە نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌نجامداوه‌، لە چوارچێوەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئەو پەرەسەندن و بێباکییەی كه‌ لەلایەن نەتانیاهۆوە په‌ره‌ی پێده‌دات هاتووه‌، له‌پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان و هێرشکردنە سەر چەندین گۆڕەپان، کە ناوچەکەی خستە دۆخێکه‌وه‌ كه‌ لە لێواری شەڕێکی هەمەلایەنەدایه‌ ڕه‌نگه‌ سنووردا نه‌بێت، ئەوەی لە ناوچەکەدا ڕووده‌دات ئاراسته‌یه‌كی ترسناکه‌ وبەرەو ململانێیەکی گشتگیره‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ لەسەر ئەو ڕاستی ئه‌وه‌ی سەرۆک وەزیران لە کۆنگره‌ی قاهیرەوە خستیه‌ڕوو کە زوو هۆشداریدا كه‌پریشکی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەکان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕ ئەگەر ڕانەگیرێت وناوچه‌كه‌ به‌ره‌و تونێلێكی تاریك ده‌بات .
    هه‌روه‌ها وتی"  سەرۆک وەزیران ڕاشکاوانە بروای عێراقی دەربڕی کە ڕاگرتنی دەستبەجێ شەڕی غەززە باشترین چارەسەرە بۆ ڕاگرتنی هەر کاردانەوەیەکی داهاتوو و کلیلی سەرکەوتنی هەر نێوەندگیرییەکی پێویستە.
    سه‌باره‌ت به‌داواکاری وه‌زیر بلینکن له سه‌ڕۆک وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵ ببینێت له کۆنترۆڵکردنی دۆخی ناوچه‌که‌دا، عه‌وادی ڕایگه‌یاند که ئه‌مه دووپاتکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ڕ گرنگی و ڕۆڵی سه‌ڕه‌کی عێراق و ڕێزگرتن له‌ڕایه‌كه‌ی له پایته‌خته‌کاندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که عێراق بە هەنگاونان بەرەو ئەنجوومەنی ئاسایش و کۆمکاری عەرەبی و لایەنە جیاجیاکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی جێبه‌جێی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرتەبەر کە هاوتەریب بێت لەگەڵ گەورەیی قەیرانی ئێستا.
    وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاند" نێوەندگیرییەکان، لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی مەترسیداری ئیسرائیل، کردنەوەی چەندین بەرە، پێشێلکردنی سەروەری وڵاتان، جێبەجێکردنی تیرۆری بەکۆمەڵ و هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە لوبنان، ناتوانن کاریگەری خۆیان هەبێت مەگەر سەرەتا نەتانیاهۆ سنووردار نەکرێت وشەڕ لە غەززە نه‌وەستێنرێت، یان بنه‌ماكانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ لە گۆڕەپانە جیاوازەکاندا جێبه‌جێ نەکرێت، وعێراق ده‌ستبه‌رداری ڕۆڵی سه‌ره‌كی خۆی نابێت له‌ناوچه‌كه‌ له‌كاركردن بۆ ڕێگریكردن له‌په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و

     و لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا ڕۆڵی بینیوە، و ئێستاش کاردەکات، بۆ کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنە جیاوازەکانی ناوچەکە، بەڵام ئەمە پەیوەستە بە ڕادەی پابەندبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆنترۆڵکردنی هه‌وساری لایه‌نی هێرشكه‌ڕ و ناچاركردنی بۆ ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی شه‌ڕی وێرانکەر لە غەززە و ڕێگری لە فراوانبوونی.
    ڕاشیگەیاند كه‌وەزیر بلینکن لەگەڵ سەرۆک وەزیران دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و دەرئەنجامەکانی سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی سەربازی عێراق بۆ واشنتۆن به‌مه‌به‌ستی ڕێککەوتن لەسەر نەخشە ڕێگایەکی هاوبه‌ش کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات  لەکاتێکی گونجاو ونزیكدا بۆ ئاسۆیه‌كی نوێ بگوازته‌وه‌.