بەغداد / INA
سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەریم حمادی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی جەزائیری لەبەغداد جیهادەدین بلکاس هەماهەنگی دووقۆڵی لەبواری ڕاگەیاندندا تاووتوێدەکەن.
حمادی لەمیانەی دیدارەکەدا لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندن جەختیکردەوەلە ڕۆڵی تۆڕی ڕاگەیاندن لە پشتیوانیکردنی سیستەمی سیاسی و پتەوکردنی متمانەی جەماوەر پێی و تیشکخستەسەر پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان.
ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆڕی ڕاگەیاندن کۆڕبەندی ڕاگەیاندنی عەرەبی لەئامێزدەگرێت کە لەساڵی داهاتوو گرێدەدرێت و بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندنی وڵاتی جەزائیریشی بۆدەکرێت، هەروەها تۆڕی ڕاگەیاندن شاندی خۆی بۆ جەزائیر دەنێرێت بۆ ڕووماڵکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی جەزائیری لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە لەدیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆک تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی باسی پەیوەندیەکانی نێوان عێڕاق وجەزائیر کرا کە بواری ڕاگەیاندن بەشێکی بوو.
وتیشی دوو لێکگەیشتن لەبواری ڕاگەیاندن واژۆدەکەین لەنێوان هەردوو دەزگای تەلەفزیۆن و ئاژانسەکانی هەواڵی عێڕاقی وجەزائیری.
وتیشی لەدیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بابەتی دیکەکرا بەتایبەتی پەیوەندیەکانی نێوان دامودەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەردوولا لەئایندەدا.