بەغداد / INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ژمارەیەک بڕیار و فەرمانی تایبەت بە دانیشتوانی شەنگال ڕادەگەیەنێت.
سەرۆک وەزیران لە ڕێوڕەسمی یادی 10 ساڵەی تاوانی کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان و پێکهاتەکانی دیکەی عێڕاق کەلەسەردەستی داعش ئەنجامدرا، وتی هێرشکردنە سەر گوندو شارۆچکەکانی ئێزدیەکان لە شەنگال و گوندی کۆجۆ ئەو پیلانەی ئاشکراکرد کە دژبە پێکهاتەکانی عێڕاق ئەنجامدرا، کە دەرەنجام پەرتبوون و شەهیدبوون و برینداربوونی ئەو پێکهاتەیەی لێکەوتەوە.
سەرۆک وەزیران ڕوونیشی کردەوەکە مکووڕبوونی هێزە ئەمنیەکانمان بەپشتیوانی فەتوای جیهادی پیرۆز لەلایەن ئایەتوڵڵا ومەرجەعی مەزن سەید عەلی سیستانی خودا ساباتی بەردەوام بکات ، وای لەعێڕاقیەکان کرد کە هەرهەموو ڕاپەڕن بۆ ڕزگارکردنی خاک و خەڵک لەهەموو ناوچەکانی عێڕاق ، پاڵەوانێتی شەهید لیوای فڕۆکەوان ماجدتەمیمیمان لەیادنەچێت کە خۆی لەپێناو ڕزگارکردنی گەمارۆدراوان بەخت کرد و خوێنەکەی لەگەڵ خوێنی شەهیدانی ئێزدی تێکەڵ بوو.
سەرۆک وەزیران ڕوونیشی کردەوەکە کۆمەڵکوژی ئێزدیەکان و پێکهاتەکانی دیکە لەلایەن داعشەکانەوە وای لێمانکرد کە دژبە پڕۆسەکانی کۆمەڵکوژی بەردەوام بووەستینەوە کە لەسەر خەڵکی غەززە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیزمی ئەنجامدەدرێت، زایۆنیزمەکان تاوانەکانی هاوشێوەی داعشەکان ئەنجامدەدەن، ئەمەش بەڵگەیەکە لەسەرئەوەی بکوژەکان یەک بەرنامەیان هەیە و دژایەتی کۆمەڵگەی مرۆیی دەکەن.
وتیشی ئافرەتانی ئێزدی تیرۆریان ڕیسوا کرد و ئەوان بوونەنموونەی کەڕامەت و هێزو خۆڕاگری بۆ هەموو جیهان.
سودانی جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت هەمیشە کاری لەسەر دادپەروەری بۆ سەرجەم عێڕاقیەکان کردووە ، کەحکومەتی نیشتیمانی خزمەتگوزارە ولە بەرنامەی حکومیماندا پابەندیەکمان جێگیرکردووە بۆ پشتیوانیکردنی پێکهاتەکانی عێڕاق، ڕوونیشی کردەوەکە ژمارەیەک بڕیارو فەرمانمان دەرکردووە بۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆش بۆ ئێزدیەکان کەلە دامەزراندنی ڕاوێژکارێکەوە دەستیپێکردووە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران.
سودانی ئاماژەشی بەوەکرد کە سنووقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوامان دامەزراندووە ، پێشووتریش بڕیاری خاوەنداریکردنی 14٫500 یەکەی نیشتەجێبوونمان بۆ خەڵکی شەنگال دەرکردووە، دوێنێش فەرمانێکمان دەرکردووە بۆ ئەوەی سەرجەم خەڵکی شەنگال و دەشتی نەینەوا قەرزەکانی خانووبەرە وسنووقی نیشتەجێکردن بیانگرێتەوە .
هەروەها سەرۆک وەزیران فەرمانیدا بە فراوانکردنی دیزاینی بنەڕەتی قەزای شەنگال بەشێوەیەک نەبێتە هۆکاری هیچ گۆڕانکاریەکی دیمۆگرافی و تایبەتمەندی ناوچەکانی پێکهاتەکان بپارێزێت ، جەختیشی کردەوەلە جێگیرکردنی بوونی ئێزدیەکان لە ناوچە مێژووییەکانی خۆیان.
سودانی فەرمانیشی دا بەوەی کە لق بۆ دادمودەزگا خزمەتگوزاریەکانی دارایی و بانکی دەوڵەت لە قەزای شەنگال بکرێتەوە و پلەی وەزیفی بە خەڵکی قەزاکە بدرێت و فەرمانیشمان دەرکردووە بۆ دامەزراندنی زانکۆیەک لە شەنگال.
هەروەها سودانی فەرمانیدا بە قەرەبووکردنەوەی خانووەکانی ئاوارەکان کە لەسەردەمی داعش ڕووخێنرابوون، هەروەها یاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی دەستی داعش کاراکراوە و چەند لێژنەیەکی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ بەدوداچون بۆ کێشەکانی پەیوەست بە ئێزیدیەکانەوە.