بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەکانی بەغداد تاوانێکی کوشتن ئاشکرادەکات

ئەمنی
  • 5-08-2024, 13:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەکانی بەغداد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە تاوانێکی کوشتنی ئاشکراکردو تاوانبارەکەشی پاش 24 کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکرد.
    بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتیەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا هاتووە کە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە توانیویانە تاوانێکی تەمومژاوی کوشتنی پیاوێک ئاشکرابکەن کەلە ناوچەی کەسڕەوعەتەش لەگەڕەکی پیشەسازی ڕوویداوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە ئۆپەراسیۆنی دستگیرکردنەکە پاش ئەوەئەنجامدرا کە نووسینگەی کەڕامەی سەربەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان هەواڵیدا بە دۆزینەوەی تەرمێک کە بە فیشەک کوژرابوو لەسەرە ڕێگایەکدا فڕێدرابوو، ڕوونیشی کردەوە کە دەستوبرد تیمێکی بەڕێەوەبەرایەتیەکە پێکهێنرا بۆ گەڕان و پشکنین و پەیداکردنی زانیاری ، پاش کۆششێکی زۆر توانرا تاوانبارەکە دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێت و چەکەکەشی دەستبەسەرابگیرێت.
    وتیشی ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆتاوانبارەکە و دەخرێتە بەرامبەردادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.