بهغدا-INA
دوێنێ، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی داوای فراوانکردنی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كرد، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوڵدار، لەڕێگەی هەوڵێکی نیشتمانی یان تەواوکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گرێبەستکراو لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراوهكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئاسایی تایبەت بە بەدواداچوونی پڕۆژەکانی کەرتی نەوتی کرد، كهتێدا جێگری سەرۆک وهزیران، وەزیری نەوت، و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرس لە وەزارەت و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەت ئامادهبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی غاز، بەتایبەتی لەدوای ئهوهی ڕێژەی وەبەرهێنانی غازی هاوڵدار گەیشتە 69% كه لە سەرجەم بوارەکانی عێراقدا بەرهەمدەهێنرێت، ئەمەش دەستکەوتێکی ستراتیژیه لە ماوەیەکی کورتدا، چونكه بهڕێژەی 13% بەدەستهێناوە.
ههروهها سەرۆک وهزیران گوێی لە كورتهیهك گرت سەبارەت بەو پڕۆژانەی کە بەم دواییە جێبهجێكراون، کە بەوهرچهرخانێكی گهوره ههژمار دهكرێن لەئاستی بەرزکردنەوەی تواناکانی پیشەسازی نەوت لە عێراق. هەروەها ڕێژەی تەواوبوون لە پڕۆژەکانی هەناردەکردن و دابەشکردن و گواستنەوه لهگهڵ ئاستی پێشکەوتنی کارکردن لەم کەرتە گرنگانەدارتاوتوێ کرا، جگە لە بەدواداچوونكردن بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی تەسفیەکردن و پڕۆژەکانی وزەی تهواوكار.
سودانی داوای فراوانکردنی کارەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو كرد، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوڵدار، لەڕێگەی هەوڵی نیشتمانی یان تەواوکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراوهكان. هەروەها ڕێنمایی کردووە بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکانی باکوور بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەی کارەبا و پێداویستییەکانی پاڵاوگەکان باکوور".