عەتوانی: سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پرسێکی سەرەکیه‌ بۆ دەوڵەت

ئابوری
  • 5-08-2024, 12:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، عەتوان ئەلعەتوانی، دوێنێ ته‌كه‌زیکردەوە کە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پرسێکی سەرەکییه‌ بۆ دەوڵەت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون ئەنجامە ئەرێنییەکانی بەدەستهێناوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" عەتوونی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی کرد کە میوانداری عەلی موحسین ئەلعەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی کردبوو بۆ تاوتوێکردنی مەلەفی سیاسەتی دراوی لە وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک بابەتدا کرا، گرنگترینیان پرسی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و ڕێکارەکانی پەیوەست بەمەبەستی ئاسانکاری کارکردن و سەقامگیری ئابوری، جگە لە پرسی بانکەکان و میکانیزمه‌كان بۆ  پەرەپێدانی پرۆسەی گواستنەوەی پارە.
    هه‌روه‌ها له‌کۆبوونەوەکەدا ڕا وتێبنی گرنگ لەلایەن ئەندامانی لیژنەکەوە سەبارەت بە دەستپێشخەرییەکانی بانکەکان بۆ دابینکردنی قەرزی خانووبەرە، و ڕێگاکانی ئاسانکاری و ئاسانکردنی مەرجەکان بۆ هاوڵاتیان لە پرۆسەی داواکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کۆمه‌ڵگه‌كان خرانه‌ڕوو".
    عەتوانی جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو پرسێکی سەرەکییه‌ بۆ دەوڵەت".
    سەرۆکی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەدا کە دوولایه‌نی هه‌یه‌ لە پرسی سەپاندنی سزای ئەمریکا لە نێوان بانکەکانی عێراق و بانکە پەیوەندیدارەکاندا، ئەمەش وا دەخوازێت ئیدارەی بانکی ناوەندی عێراق بەشێوەیەکی کاریگەر بجوڵێت و چارەسەری ئەم قەیرانە بکات، جگە لە توندکردنی کۆنترۆڵکردنی کارەکانی بانکە ئەهلییەکان، بە شێوەیەک کە یەکپارچەیی هەموو ڕێکار و کارەکانیان مسۆگەر بکات”.