بەغداد/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا گەیشتە پارێزگای دیالە.
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تیایدا ئاماژەکراوە بەوەی کە شاندێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول ڕوکنی هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵاو جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت قەیس محمداوی ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگای دیالە بەیاوەری یاریدەدەری سوپاسالار ی ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی پیادە ودەستەی ڕوکنەکانی دیکە.
وتیشی کە ئەم سەردانە بەمەبەستی دابینکردنی ئەمنیەتی سەردانیکارانی چلەی یادی شەهیدبوونی ئیمامی حوسەینە سەلامی خودای لێبێت، هەروەها بۆ شارەزابوونە لەبارودۆخی ئەمنی و بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنیەکانە لەپارێزگای دیالە.