بەغداد/ INA
وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسول جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت سەرکەوتوو بووە لە سنووردارکردنی هێرشەکانی سەر ئەوبنکە سەربازیە عێڕاقیانەی کە ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی لێهەن، ئاماژەشی بەوەکرد کە: لێژنەکانی دانووستان گەیشتووەتە قۆناغی باش لە مەسەلەی گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
لیوا ڕەسول لە کەناڵی عێڕاقیەی ئیخباریەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە ڕایگەیاند کە لەماوەکانی ڕابوورودا توانیویەتی هێرشەکانی سەر بنکە سەربازیە عێڕاقیەکان سنوورداربکات کە ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیان تیادایە.
وتیشی ئەو بەیاننامەیەی کە پاش لێدانی حەشدی شەعبی لە جڕف نەسڕ بڵاوکرایەوە ڕوون و وردبوو، ڕوونیشی کردەوەکە ئێمە لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەمریکا بەپێی ڕێککەوتننامەی سەربازی هەڵوێست دەنوێنین و چند لێژنەیەکی دانووستکارمان هەن کە قۆناغی باشیان تێپەڕاندوە لە گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان.