بەغداد/ INA
وەزارەتی داد ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە هەڵوێستی مانگانەی دەربارەی ئاماری ئەو زیندانیانە ڕاگەیاند کە ئازادکراون.
بەشی ڕاگەیاندنی حکومی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ئاماژەی بەوەدا ژمارەی ئەوزیندانیانەی کە ئازادکراون لە سەرجەم بەشەکانی سەربە فەرمانگەی چاکسازی لەبەغداد و پارێزگاکان لە مانگی تەمموزی ڕابووردودا گەیشتووەتە 767 زیندانی ، کە 78 یان ئافرەتن و 689 یان لەپیاوانن.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکرد کە فەرمانگەی چاکسازی بەردەوامە لە بەدوداچوون بۆ میکانیزمەکانی ئازادکردنی زیندانیان ئەویش پاش تەواوکردنی ڕێکارەیاساییەکان.