سه‌ید حەکیم: دەبێت په‌رله‌مان پشتگیری لەهەوڵەکانی حکومەت بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 5-08-2024, 09:57
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی سه‌ید عەمار حەکیم جەختی لەپێویستی پشتگیریكردنی پەرلەمان لەهەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
    سه‌ید حەکیم لەڕاگه‌یه‌ندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووه‌" ئێوارەی دوێنێ لەگەڵ ڕائید مالیکی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووینەوە و تاوتوێی دوایین ئه‌و پرۆژه‌ یاسایانمان كرد کەله‌ناو کارنامەی ئەنجوومەنی نوێنەراندان بۆ په‌سه‌نكردنی، لەوانە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی و چه‌ندین یاسا گرنگەکانی دیكه‌. 

    هه‌روه‌ها وتی" کاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ڕان یاسادانان و چاودێرییه و کاری چاودێریش ده‌بێت پاڵپشتی له‌هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بكات بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و وشککردنی سه‌ڕچاوه‌کانی، ئاماژه‌ی به‌گرنگی پاراستنی سه قامگیری له عێراق و کارکردن بۆ گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی دا.