سەرۆك وەزیران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە ڕێگریكردن لە تاودان لە ناوچەكەدا گفتوگۆدەكات

سیاسی
  • 4-08-2024, 21:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینكن، گفتووگۆی كرد لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی، و ڕۆڵی عێراق لە پتەوكردنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی، و ڕێگریكردن لە بەردەوامبوونی ڕووداوەكانی ئێستا لەسەر ڕێڕەوی تاودان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشت، تیایدا باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتی كرد و هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵی عێراق لە بەهێزكردنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی، و ڕێگریكردن لە بەردەوامبوونی ڕووداوەكانی ئێستا لەسەر ڕێگای تاودان گفتووگۆیان كرد.
    سەرۆك وەزیران بۆ وەزیر بلینكن، تەئكیدیكردەوە: كە پێشگرتن لە تاودان لە ناوچەكە تەنیا بەندە بە ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە،و ڕێگریكردن لە فراوانبوونی بۆ لوبنان،و ڕاگرتنی نەتانیاهۆ و حكومەتەكەی،و ڕێگریكردن لە هێرشی دەسەڵاتدارانی داگیركەری زایۆنی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە، و كۆتاییهێنان بە پێشێلكارییە دووبارەبووەكانی یاسای نێودەوڵەتی و سەروەری دەوڵەت، و هەوڵەكانی بۆ بڵاوكردنەوەی ململانێ و فراوانكردنی قەیرانەكان.
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، خواستی ئەمریكا و ئیدارەی ئەمریكای دەربڕی بۆ ئەوەی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت لە كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناوچەكە و ڕێگریكردن لە تاودان لەلایەن لایەنە جیاجیاكانەوە، ئەمەش درێژەپێدەری هەوڵەكانی عێراقە بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری ناوچەكە و ئاشتی هەرێمی.