بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پێشوتر و سەرۆكی پارتی ویفاقی نیشتمانی عێراقی ئەیاد عەلاوی، گفتووگۆیان كرد لە سەر بارودۆخی ناوچەكە و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ژێر ڕۆشنایی زیادبوونی هێرشە خوێناوییەكانی دەسەڵاتدارانی داگیركەری زایۆنی دژی گەلی فەڵەستین لە غەززە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی پێشوتر و سەرۆكی پارتی ویفاقی نیشتمانی عێراقی ئەیاد عەلاوی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر بارودۆخی گشتی وڵات، لەگەڵ تاوتوێكردنی هەوڵ و كۆششەكانی حكومەت و هەنگاوە جدییەكانی بۆ بەدیهێنانی چاكسازی ئابووری كە بنەمای پێشكەوتنی سەرجەم كەرتە گرنگەكان و باشتركردنی واقیعی ئابووری و ژیانی هاوڵاتیانە لەسەرانسەری عێراقدا.
ئاماژی بۆ ئەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی ناوچەكە و ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی خێرایی هێرشە خوێناوییەكانی دەسەڵاتدارانی داگیركەری زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین لە غەززە تاوتوێكران، و هەروەها جەختكراوە لەسەر سەروەری و ئاسایشی عێراق كە دەروازەیەكە بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.