بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، جەختی لە پەرەپێدانی دیدگایەكی هەمەلایەنە بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكان كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، پێشوازی لە سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق و فەریقی یەكەمی هێزەكانی تایبەت روكن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا و ژمارەیەك پەرلەمانتار كرد، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ئەمنی سەرتاسەری وڵات، و ئەو پێشهاتانەی بەم دواییانە لە ناوچەكەدا ڕوودەدەن، هەروەها پلانی پاراستنی سەردانكەرانی چلەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت).
بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، مەندەلاوی جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سەرجەم پارێزگاكان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی كە پێشێلكارییە ئەمنییەكان تێدا دووبارە دەبنەوە، بە دووبارە دابەشكردنەوەی یەكە سەربازییەكان و دەستپێكردنی هەڵمەتی پێشوەختە بۆ پاككردنەوەیان لە شانە نوستووەكان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت ڕایگەیاند: ئاسایش و سەقامگیریی وڵات لە ژێر كاریگەریی ڕووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكەدایەو و لە ئاسایشی هەرێمی جیاناكرێنەوە، ئەمەش پێویستی بە پەرەپێدانی دیدگایەكی هەمەلایەنە هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییە ناوخۆ و دەرەكییەكان، بە پەرەپێدانی تواناكانی سوپا لە بوارەكانی مەشقكردن، چەكداركردن و تەیاركردن، و گرنگیدان بە كڕینی سیستەمی بەرگری پێشكەوتوو، بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری نیشتمان.