سەرۆك وەزیران ئاڕاستەی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەكات

سیاسی
  • 4-08-2024, 19:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی فراوانكردنی كارەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی كرد بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوەڵ.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی خولیی تایبەت بە بەدواداچوونی پڕۆژەكانی كەرتی نەوتی كرد، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری نەوت و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی وەزارەت و كۆمپانیاكانی سەر بە وەزارەت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر پڕۆژەكانی وەبەرهێنانی غاز كە لە ئێستادا ئەنجام دەدرێن، بەتایبەتی كە ڕێژەی وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ گەیشتووەتە 69٪ی گازی بەرهەمهێنراو لە سەرجەم كێڵگەكانی عێراق، ئەمە دەستكەوتێكی ستراتیجی لە ماوەیەكی كورتدا نیشان دەدات، چونكە 13٪ی بەرزبوونەوەی بەدەست هێناوە.
    بە گوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران لە بارەی ئەو پرۆژانەی كە بەم دواییانە دەستیان پێكراوە، ئاگادار كرایەوە، كە بە بازدانێكی چۆنایەتی دادەنرێت لە بەرزكردنەوەی تواناكانی پیشەسازی نەوت لە عێراقدا، هەروەها ڕێژەی تەواوبوون لە پڕۆژەكانی هەناردەكردن و دابەشكردن و گواستنەوە و پێشكەوتنی كاركردن لەم كەرتە گرنگانەدا تاوتوێ كران، جگە لە بەدواداچوون بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی پاڵاوتن و پڕۆژەكانی وزەی یەكگرتوو.
    بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران بڕیاری دا بە فراوانكردنی كارەكانی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوەڵ، لەڕێگەی هەوڵی نیشتمانی یان تەواوكردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیاكانی خولی مۆڵەتدان هەروەها ڕێنمایی كردووە بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی پاڵاوگەكانی باكوور بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وزەی كارەبا و پێداویستییەكانی پاڵاوگەكانی باكوور.