بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی موحسین عەلاق تەئكیدیكردەوە: كە یەدەگی دراوی قورسمان بەسە بۆ دروستكردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی عەلی موحسین عەلاق، لە میانەی میوانداریكردنیدا لەلیژنەی دارایی كورتەیەكی تەواوی لەبارەی هۆكارەكانی دابەزینی نرخی ئاڵوگۆڕ و میكانیزمی كاركردنی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی و ڕۆڵی لەكۆنتڕۆڵكردنی بازرگانی ناوخۆیی و دەرەكی و دۆسیەی دەستپێشخەری نیشتەجێبوون و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر بانكە عێراقییەكان و دۆخی یەدەكی دراوی قورس لەبانكی ناوەندی عێراق خستەڕوو.
بەپێی بەیاننامەكە، عەلاق ڕایگەیاندووە: یەدەگی دراوی قورسمان بەسە بۆ دروستكردنی هاوسەنگی لە بازاڕدا، و وتیشی: بانكی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت بۆ ئەوەی مەرجەكانی بازرگانی دەرەكی جێبەجێ بكات، و رونیشیكردەوە: لە ئێستادا لەسەدا 85ی گواستنەوەی دەرەكی لە نێوان بانكە عێراقییەكان و بانكە پەیوەندیدارەكاندا ئەنجام دەدرێت، بەبێ ئەوەی لە ڕێگەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكاوە تێپەڕێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون لەلایەن بانكەوە گرنگییەكی زۆری هەیە، هەروەها قەبارەی ئەو قەرزانەی لە چوارچێوەی دەستپێشخەری خانووبەرەدا دەدرێن دەگاتە 10 ترلیۆن دینار، و وتیشی: ئێستا بانكی ناوەندی هەنگاو دەنێت بۆ دابینكردنی دارایی بۆ دروستكردنی 23 هەزار یەكە نیشتەجێبوون، و ئەولەویەت بۆ كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەواوكراو دەبێت.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان سوپاسى ئهڵمانيا دهكات