بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران عەتوان عەتوانی، تەئكیدیكردەوە: سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نوێنەرایەتی پرسێكی سەرەكی دەكات بۆ دەوڵەت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: عەتوانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی كرد كە میوانداری عەلی موحسین عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراقی كردبوو، بۆ تاوتوێكردنی مەلەفی سیاسەتی دراو وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە كۆمەڵێك بابەتدا كرا، گرنگترینیان پرسی پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی و ڕێكارەكانی پەیوەست بەوەوە بوو بەمەبەستی ئاسانكاری كاركردن و سەقامگیری ئابوری، ئەوە جگە لە پرسی بانكەكان و میكانیزمی پەرەپێدانی پرۆسەی گواستنەوەی پارە.
رونیشیكردەوە: لەكۆبوونەوەكەدا ئەندامانی لیژنەكە قسەیان لەسەر دەستپێشخەرییەكانی بانكەكان كرد بۆ دابینكردنی قەرزی خانووبەرە و ڕێگاكانی ئاسانكاری ڕێكارەكان و ئاسانكردنی مەرجەكان بۆ هاوڵاتیان لە پرۆسەی داواكاری بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كۆمەلًگاكاندا.
بەپێی بەیاننامەكە، عەتوانی جەختیكردەوە: زیادبوونی كەلێنی نێوان نرخی فرۆشتنی فەرمی دۆلار و نرخی هاوتەریبی بازاڕ، دۆخی ناسەقامگیری ئابووری و دارایی دروست دەكات”، و وتیشی: جێگیری ڕێژەی ئاڵوگۆڕ پرسێكی میحوەرییە بۆ دەوڵەت.
راشیگەیاند: دووفاقی لە پرسی سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا لە نێوان بانكەكانی عێراق و بانكە پەیوەندیدارەكاندا هەیە، ئەمەش وا دەخوازێت ئیدارەی بانكی ناوەندی عێراق بەشێوەیەكی كاریگەر بجوڵێت و چارەسەری ئەم قەیرانە بكات، جگە لە توندكردنی چاودێریكردنی كارەكانی بانكە ئەهلییەكان، بە شێوەیەك كە سەلامەتی یەكپارچەیی هەموو ڕێكار و كارەكانیان بكات.
ئاشكراشیكرد: دەستپێشخەریی نیشتەجێبوون ئەنجامە ئەرێنییەكانی بەدەستهێناوە، هەربۆیە پاڵپشتی و بەردەوامی دەكەین بۆ ئەوەی لیستی ئەو كەسانە فراوانتر بكەین كە قەرزی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە و بەشداری بكەین لە چارەسەركردنی ئەم قەیرانە.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەقامگیری بازاڕی دراو كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر دۆخی دارایی گشتی هەیە، و وتیشی: بازاڕی كار لەڕووی فرۆشتنی دراوەوە ناسەقامگیرە، ئەمەش سێبەر دەخاتە سەر دۆخی گشتی دراو.