بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیارە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی تەواو كرد، و هاوكات دانیشتنی خۆی هەڵگرت.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پێشنیارە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسی ژمارە 188ی ساڵی 1959تەواو كرد.
راشیگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنەكەی هەڵگرت.