وەزیری نەوت: كاردەكەین بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە كێڵگەكانی كەركوك و بەرهەمهێنانی وزەی پاك

ئابوری
  • 4-08-2024, 18:06
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، رونیكردەوە: ئامانجەكانی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی بەریتانی (BP) بۆ پەرەپێدانی 4 كێڵگەیە لە پارێزگای كەركوك، و وتیشی: كاردەكەین بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە كێڵگەكانی كەركوك و بەرهەمهێنانی وزەی پاك.
    عەبدولغەنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پێنجشەممەی ڕابردوو یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP) ناسراو بە بریتیش پترۆلیۆم واژۆ كرا، كە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی 4 كێڵگەی كەركوك كە هەموویان كێلگەی كەركوكن، كێڵگەی بای حەسەن، كێڵگەی جەمبور، و كێڵگەی خەباز، كە تا ئێستا بەشێوەیەكی سنوردار وزە بەرهەم دەهێنن.
    ئاشكراشیكرد: یاداشتەكە نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی چوار كێڵگەی نەوتی پارێزگای كەركوك لەخۆدەگرێت، و وتیشی: ئامانجی ئەم یاداشتە پەرەپێدانی ئەم كێڵگانە و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە.
    ئاماژەی بۆ ئەوشكرد: بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای كەركوك لە نێوان 300-325 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدایە. لە ڕێگەی ئەم یاداشتەوە، خەزنەكانی نەوتی بەرهەمهێنەر هەڵدەسەنگێندرێنەوە، هەروەها بەپێی ڕێككەوتنەكە، هەڵكەندنی نەوت قووڵتر دەكرێتەوە بۆ خوارەوە تا چینە زۆر نزمەكان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی سوك و زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوەڵ لەم خەزنانەی نەوتەوە، ئەمەیە كە یاداشتنامەكە تیشكی خستۆتە سەر.
    وەزیری نەوت ڕایگەیاند: زۆربەی ئەو گرێبەستانەی پێشتر واژۆ كرابوون ئامانجیان زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بووە بەبێ ئەوەی وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵدا بكرێت، هەربۆیە ئەم بابەتە بە توندی لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و لە كاتی ئەو دانوستانانەی كە لەگەڵ كۆمپانیای بی پی ئەنجامدرابوو، ئامادەبوو، لە یاداشتەكەدا كارەكانی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر وەك وزەی پاك لەبەرچاو گیراوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چاودێری مەراسیمی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای بەریتانییەكە كرد بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك.