ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران : وڵات بەرەو پیشەسازی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت هەنگاو دەنێت

ئابوری
  • 4-08-2024, 17:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند :- کە وڵات بەرەو بناغەکانی پیشەسازی بەرهەمهێنان هەنگاو دەنێت بە دروستکردنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ کەرتی تایبەت.
    "مەزهەر محەمەد ساڵح"  بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- کە دەبێت ئاسانکاری بۆ گەیشتن بە گەشەی ڕاستەقینە لە بەرهەمی ناوخۆیی گشتیدا زیاتر بێت لە گەشەی ساڵانەی دانیشتوان،ئەوەش دەخاتەروو کە هیچ دەرفەتێک لەبەردەستدا نییە جگە لە ڕێگەی گەشەپێدانی پیشەسازی بەرهەمهێنان.
    ساڵح ئاماژە بەوەشدەدات :- کە پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی لە عێراق ئامانجی ئەوەیە ساڵانە ڕێژەی گەشەی ئابووری ڕاستەقینە بۆ زیاتر لە 3% بەدەستبهێنێت، هەروەها پشت بە بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهێنانی حکومەت ببستێت، کە 78%ی لە کۆی وەبەرهێنانەکان بەشدارە، لەکاتێکدا بەشداری کەرتی تایبەت 22%ە.
    ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران ڕوونیشیدەکاتەوە :- ئەو ستراتیژەیە و بەرنامەیەی کە  حکومەت کاری لەسەر دەکات لە کەرتی بەرهەمهێناندا لەسەر بنەمای هێنانەدی گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییەکانی گەورە دانراوە، بەو پێیەی حکومەت هەنگاوی کردەیی دەستپێکردووە لەڕێگەی ئەو ڕۆڵەی کە لەلایەن لیژنەی پاراستنی سەروەرییەوە گرتویەتیە ئەستۆ، کە  پارەدارکردنی بەرهەمهێنانە لە وڵاتە پیشەسازییە گەورەکانەوە، بە تایبەت لە (ئیتالیا و ئەڵمانیا و ژاپۆن و بەریتانیا و ئیسپانیا)، دوای ئەوەی عێراق ڕێککەوتنی فەرمی دوولایەنەی لەبارەی گەرەنتی قەرز و هەناردەکردن ئەنجامدا، کە گەرەنتی پارەکە دەکەن لە پیشەسازی و دابینکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان ، لەگەڵ ڕۆڵی بانکە ڕۆژئاواییەکان کەرێگای دارایی خۆش دەکەن بۆ سوودی کەرتی پیشەسازی تایبەت.
    "ساڵح"  لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی :-دەوڵەت بەشداری دەبێت لە  گەرەنتی دارایی بۆ پیشەسازیەکان بە رێژەی ٪85 و پڕۆژەی پیشەسازییە تایبەتەمان بەڕێژەی 15٪ ، کە سەرمایەکە دەهێڵێتەوە،وەک هاندانێک بۆ  وەبەرهێنەری نیشتمانی.
    جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە  لە چوارچێوەی پلانی دەوڵەتدایە بۆ باشترکردنی ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنان، لە ڕێگەی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، جگە لە کاراکردنی ماددەی 35 لە یاسای هەموارکراوی کۆمپانیا گشتییەکانی ژمارە 22ی ساڵی 1997، کە ڕێگە بە کۆمپانیا حکومییەکان دەدات ببێتە کۆمپانیای گشتی پشکدار بە مەبەستی هاندانی ئابووری نیشتمانی لە ڕێگەی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە سەرچاوە نەوتییەکان.
    ئەوەش دەخاتە روو :- کە ئەولەویەت لە کەرتی پیشەسازی  چەند بوارێک دەگرێتەوە ، کە پاڵپشتی دارایی حکومەت لەخۆدەگرێت، ئەویش یەکەمیان هاندانی ئەو پیشەسازیانەیە کە بەرهەمەکانیان پەیوەستە بە ژێرخانی وڵاتەوە، بەتایبەتی پیشەسازییەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی بیناسازی جۆراوجۆر، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی شارەکاندا کە لە ئێستادا وڵات بەخۆیەوە دەبینێت، بە تایبەتی لە کەرتی نیشتەجێبوون،هەروەها پیشەسازی دەرمان و پیشەسازی کیمیای و پترۆکیمیایی کەخۆی لە پەرەپێدانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی دەبینیتەوە، گۆرینی عێراق لە ولاتێکی هاوردەکار بۆ وڵاتێکی هەناردەکار.
    ساڵح ئەوەش ئاشکرادەکات :- کە پلانی گەشەپێدان لە  2024 بۆ 2028، ئامانج  لێی،بەهێزکردنی کەرتی پیشەسازییە، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بە ئامانجی گەشەپێدان و  ئابووری تێکەڵ و کەمکردنەوە  پشتبەستن بە نەوت ،لە چوارچێوەی بەدەستهێنانی گەشەی ئابووری بەردەوام و پشتگیریکردنی ژێرخانی پیشەسازی.