بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم ئامادەکارییە ئەمنیەکانی لەکاتی بەرێوەچوونی چلە ڕاگەیاند.
عەمید "میقداد میری " وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی ئەمنی بۆ سەردانیکەرانی چلە لە سێ قۆناغ پێکدێت،کە قۆناغی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە، قۆناغی گەران و پشکنین ،و قۆناغی جێبەجێکردنی ڕاستەوخۆ،جەختیشیکردەوە لەسەر تەواوکردنی هەموو ئامادەکاری و ڕێکارەکانی ناو پلانەکە لەکاتی هاتنی سەردانی کەرانی چلە.
ڕاشیگەیاند:- کە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە سەبارەت بە سەردانیکەران و زیارەتکەرانی چلە و میکانیزمی هاتنە ناوەوەی سەردانکەران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە.