بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"تەیف سامی" وەزیری دارایی ،لەگەڵ "سەفوان بەشیر " ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران، و "دلشاد عەلی" بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا،و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، گفتوگۆی لەسەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە لایەنی دارایی و ئابووری کرد .
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- "تەیف سامی " لە بارەگای وەزارەت، پێشوازی لە "سەفوان بەشیر " ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران،و "دلشاد عەلی " بەڕێوەبەری تەندروستی نەینەوا،و "فاتیمە حاوی و عەلا ناشی و فالح ساری و سالم ساڵح و جەمیل عەبد و مەحمود وەتبان جبوری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
وەك ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە لایەنی دارایی و ئابووری لە عێراق کرد، هەروەها جەختیان لە پتەوکردنی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش بۆ گەیشتن و پەسەندکردنی یاساکان کردەوە بە ئامانجی پێشخستنی واقیعی ئابووری و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ بەردەوامیدان بە گەشەپێدان،کە ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان.