بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، گرنگی نێوان دەزگا هاوبەشەکان لەنێوان وڵاتەکان ڕووندەکاتەوە،هاوکات "تارق عەبدوڵڵا فەرج " باڵیۆزی کوێت هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی کوەیتی بۆ ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بەدزی سەدە و دەستگرتن بەسەر پارەکانیان پشتڕاستدەکاتەوە.
لەڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "دادوەر حەیدەر حەنون " سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ "تارق عەبدوڵڵا فەرج " باڵیۆزی کوەیت لە بارەگای دەستەکە، باسی لە ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری لە بواری رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و شارەزایی نێوان هەردوولا کرد .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دادوەر "حەنون " باسی لەوە کرد کە هەوڵدەدەن یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کوێت ئیمزا بکەن بۆ رووبەرووبونەوەی گەندەڵی،جەختیشی لەسەر پاراستنی وەبەرهێنەرانی بیانی و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆیان کردەوە، هەروەک داوای لە وەبەرهێنەرانی کوەیتی کرد بێن و لە عێراق وەبەرهێنان بکەن و هەرکاتێک دووچاری فشار یان ئاستەنگ بونەوە دەتوانن ئاگادارمان بکەنەوە ، لەو روانگەیەشەوە حەنون بەڵێنیدا لە فشارەکان بیانپارێزن و لە کاتی بوونی هور زانیاریەک بە خێرایی هەنگاو دەنێن.
لای خۆیەوە" تارق عەبدوڵڵا فەرەج" باڵیۆزی کوەیت دڵخۆشی خۆی بۆ هاوکاری نێوان دامودەزگاکانی هەردوو وڵات دەربڕی ،و جەختی لەوە کردەوە کە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە کوێت هاوکاری لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکەن لە بواری ڕادەستکردنەوەی تۆمەتبارەکان،ڕاشیگەیاند کە دەستیان کردووە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕەگەزنامەی کوێتی بۆ ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە دزینی پارەی باج و ئەوانەی لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە داواکراون، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی پارەکانیان.