قاسم ئەعەرەجی لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆ لەسەر توانای کادیرانی پەروەردەیی سەنتەری پێگەیاندنی جدعە دەکات

ناوخۆ
  • 4-08-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،لەگەڵ" ئیبراهیم نامس جبوری"وەزیری پەروەردە، تاوتوێ بەهێزکردنی توانای کادیرانی پەروەردەیی دەکات لە سەنتەری پێگەیاندنی جدعە 
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- لەژێر ڕێنمایی "محەمەد شیاع  سودانی"سەرۆکوەزیران"قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و وەفدی هاورێی، لەگەڵ" ئیبراهیم نامس جبوری"وەزیری پەروەردە گفتوگۆیانکرد لەسەر پشتگیریکردنی داواکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-هەروەک گفتوگۆکرا لەسەر پرسی قوتابخانە سەرەتاییەکان و باخچەی ساوایان، و دابینکردنی کادیری پەروەردەیی بۆ سەنتەری پێگەیاندنی جدعە.