بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری کرد، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پڕۆژانەکرا کە بۆ ساڵی 2024 لە ژێر جێبەجێکردندان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران گوێی لەو پێشنیار و بۆچون و زنیاریانە گرت کە خرانەروو لەسەر کارکردن لە سەرجەم ئەو پرۆژانەی کە لە پارێزگاکان جێبەجێدەکرێن،هەر لە قیرتاوکردن ونۆژەنکردنەوەی شەقام و ڕێگاوبانەکان، هەروەها نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانە و بنکە تەندروستییەکان لەو ناوچە و شوێنانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی هەیە،بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە گەشەپێدانی واقیعی خزمەتگوزارییەکان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:-سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە تیمی ئەندازیاری و خزمەتگوزاری بەردەوام بێت لە ئەرکەکانی و پەلەکردن و خێرا کارکردن لە لەو ناوچانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاریی بەپەلە هەیە.