بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ" عەبدولئەمیر شەمەری " وەزیری ناوخۆ، گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی هۆشیاری ئەمنی لەلایەن هاوڵاتیان و بەهێزکردنی متمانە بە دەزگا خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان کرد
ئەمرۆ، لە بارەگای وەزارەتی ناوخۆ ،لە میانی کۆبوونەوەیەکی دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی لەگەڵ "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،تیایدا باس لە بەرزکردنەوەی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا کرا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی میللەت و هاوڵاتیان بکات.
لە سەرەتای دیدارەکە "سائیر غانمی" سەرۆکی ئەنجومەن،باسی لە رۆڵە سەرەکییەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد ، لە خزمەتکردنی کۆمەڵگادا، و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە گشتییەکانی دەوڵەت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی کارا، لەوانەش وەزارەتی ناوخۆ.
لای خۆیەوە وەزیری ناوخۆ ، پێزانینی خۆی بۆ ئەو پاڵپشتییەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەربڕی کە پێشکەشی بە وەزارەتی ناوخۆی دەکات،هەروەک جەختیکردەوە لە گرنگی هاوکاری نێوان هەردوولا لە ژێر ڕۆشنایی ئەو بەرپرسیارێتییە قورسانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی وەزارەت،کە پەیوەندی بە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە نەرێنییەکان.