بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاند:- کە ئەولەویەتی قەرزپێدان بۆ یەکەی نیشیەجێبوون ، سودمەند بوونە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تەواوبوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بانکی ناوەندی،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "عەلی موحسین عەلاق" پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی بانکی خانووبەرەی کردووە بۆ بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەبارەی داواکاری هاوڵاتان لەبارەی دواکەوتنی قەرزی خانوبەرە.
لەو میانەیەدا "عەلاق" جەختی لەوە کردەوە کە لەسودمەند بوون ئەولەویەت دەدرێت بەو کۆمەڵگە نیشتەجێبوونانەی کە تەواو بوونە و ئامادەکراون.