ئاسایشی نیشتمانی ئەبو هاجەر دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 4-08-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ، دەستگیرکردنی ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆرستی  داعشی بەناوی خوازراوی  (ئەبو هاجر ) لە قەزای تارمیە لە باکووری بەغدا دەستگیرکرد
    دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- لەچوار چێوەی هەوڵە چرەکانی دەزگای هەواڵگری و لە  ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی چڕوپڕی هەواڵگری، و دوای ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیان ئەندامێکی باندە تیرۆریستییەکانی داعش،لە قەزای تارمییە لە باکووری بەغدا بەناوی خوازراوی(ئەبو هاجەر) دەستگیربکەن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- تۆمەتبارەکە بەردەوام هەڕەشەی لە  شێخی خێڵەکان و کەسایەتییە دیارەکان،و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکرد ، بە ناردنی کورتە نامە بۆیان و هەڕەشەی کوشتن لە رێگای تەلەفۆن،ئەوە جگە لە هەڕەشەکردن لە هاوڵاتیان، لەژێرناوی ویلایەتی باکوری بەغدای رێکخراوی تیرۆرستی داعش .
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- تۆمەتبارەکە  ژمارەیەک سیمکارت و چەک و گوللەی پێبووە،دوای دەستگیرکردنی ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستی لە دژی بگردرێتە بەر .