بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند کە بە تاوانی هەڕەشەکردن و بێزارکردنی ئافرەتێک.
ئەنجوومەنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو:- دادگای تاوانەکانی کەرخ سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر کەسێکدا سەپاند بە تاوانی هەڕەشەکردن لە ئافرەتێک بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لە سۆشیال میدیادا،لە بەرامبەر پێدانی بڕە پارەیەک .
وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- دادگا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 430/1 لە یاسای سزادانی هەموارکراوی ژمارە 111ی ساڵی 1969 بڕیاری لە دژی سزادراوەکە دەرکردووە.