دوو بازرگانانی ماددە هۆشبەر بە ملیۆنێک حەبی کاپتاگۆنەوە لە ئەنبار دەستگیرکران

ئەمنی
  • 4-08-2024, 13:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ڕۆژی یەکشەممە، هێزە ئەمنییەکان توانیان دوو بازرگانانی ماددە هۆشبەر، بە یەک ملیۆن حەبی کاپتاگۆنەوە لە ئەنبار دەستگیر بکەن.
    عەمید "میقداد میری" وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، تیمێکی کاری تایبەتمەند بە لێکۆڵینەوەکان لە بارەگای گشتی و بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی ئەنبار بەدواداچوونیان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانێکی دەستگیرکردن کردوە ،کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەرچووە،و لەڕێگەی هەوڵێکی زۆری  ئەمنی و ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت، دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە ئەنبار بە  (یەک ملیۆن) حەبی ماددە هۆشبەر لە جۆری  کاپتاگۆنیان دەستگیرکران.