بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرادەکات،کە تیاییدا پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی نوێی گەرما دەکات.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت،و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست ،بەڵام لە باکور و باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە،هەروەها بەرزترین پلەکانی گەرما سبەینێ لە بەغدا و دیالە و بابل 45 پلە دەبێت ، هەروەها لە کەربەلاى پیرۆز و نەجەف پیرۆز و دیوانیە 46 پلە دەبێت، هەروەک لە میسان و بەسرە و زیقار و موسەننا 48 پلە دەبن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ رۆژی سێ شەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەگشتی هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن، تەنها لە ناوچەکانی باکوور نەبێت کە کەمێک دادەبەزێت.
هەربەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
،سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەش و هەوا بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، دەستەکە ئەوە دەخاتەروو :- کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبێتەوە ، بەڵام لە ناوچەی باکوری وڵات هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.