بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"فوئاد حسێن"وەزیری دەرەوە،هۆشداری لە تێکچونی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،کە لۆژیکی شەڕ زاڵە بەسەر ناوچەکە و کاریگەری لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهانی هەیە، جەختیشیکردەوە کە دۆخەکە پێویستی بە هەوڵێکی گشتگیر هەیە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاگری شەڕ لەناوچەکەدا.
"د.فوئاد حوسێن"وەزیری دەرەوە لەلێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: چەند نەوەیەکە عێراق بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت،بۆیە ئێمە لە دژی دەوەستینەوە، ئاماژەشی بەوەشدا کە ئەو هەلومەرجە و هەڕەشەیەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕەنگە شەڕی لێبکەوێتەوە.
ووتیشی :- ئەگەر شەڕ لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت،ئەوە مانای نەمانی ئاسایش و ئارامیە لەوێدا و ئەمەش ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاسایش و ئارامی جیهان هەبێت.
روونیشیکردەوە : کە ناوچەکە لەبەردەم هەلومەرجێکی مەترسیدارە و لەژێر ئاگردایە، بۆیە هەموومان کاردەکەین بۆ نەهێشتنی مەترسی شەڕ، چونکە ئاسایشی عێراق پەیوەستە بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
"د.فوئاد حسێن" ئەوەشی خستەروو :-
ناوچەکە لە دۆخێکی سەخت و دۆخێکی زۆر مەترسیداردا تێپەڕ دەبێت و لۆژیکی شەڕ لەبڕی ئاشتی بەسەریدا زاڵە.
ئاشکراشیکرد :- حکومەت چەندین جار هەوڵی داوە و ئێستاش هەوڵدەدات ئاگری شەڕ دوور بخاتەوە ، بەڵام بارودۆخی ئێستا سەختە و پێویستمان بە هەوڵێکی بەکۆمەڵ و گشتگیر هەیە بۆ دوورخستنەوەی ئاگری جەنگ لە ناوچەکە و ئەگەر تەشەنە بکات ئەوا زۆر وڵات دەگرێتەوە.