بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،دووپاتیکردەوە،کە ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی ژمارەیەک بڕیارەوە چارەسەری سەرجەم ئاستەنگ و ئاڵۆزییە کارگێڕی و داراییەکانی کردوە کە ڕێگری لە تەواوبونی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەکان دەکەن، هاوکات ڕێنماییدا بە تەرخانکردنی بودجە بۆ قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگەی نەخۆشخانەی یەرموك
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دوای نۆژەنکردنەوەی ،بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاری یەرموکی کردەوە،و دوای کردنەوەشی گەشتێکی بەنێو بەشەکانی باڵاخانەکەدا کرد و گوێبیستی کورتەیەک لە کارەکانی نۆژەنکردنەوە بوو .
وەك ڕاگەیەندراوەکەب ئاماژە پێداوە :- سودانی تیشکی خستە سەر هەموو ئەو هەوڵانەی بۆ نۆژەنکردنەوەی بینا و بەشەکان دراون لە تەواوکردنی قۆناغی یەکەم لە نەخۆشخانەی یەرموک،هەروەک هەوڵە بەپەلەکانی پارێزگاری بەغدای بەرز نرخاند لە پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە.
"سودانی"ڕوونیشیکردەوە کە لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەدا ، بەشی پزیشکی ناوخۆیی و نەشتەرگەری و ڕاوێژکاری و سووتان لەم نەخۆشخانەیە دەگرێتەوە، کە شارێکی بچووکی پزیشکی دەبێت بە دابینکردنی بودجە بۆ قۆناغی دووەم .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سودانی ڕاشیگەیاند :- کە کەرتی تەندروستی نوێنەرایەتی گرنگترین کەرتە خزمەتگوزارییەکان دەکات کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش دەکرێت و زۆر خزمەتگوزاری هەیە دەتوانرێت دوابخرێت، جگە لە خزمەتگوزاری تەندروستی، دواتر "سودانی" لە میانەی گەشتەکەدا بەنێو بەشەکانی باڵاخانەکەدا لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە کۆبووەوە، لەنێویاندا پزیشکەکان، گوێی لە دیارترین وردەکارییەکانی کارەکانیان و ئاستەنگەکانی بەردەم جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بوو. ڕێنمایشیدا کە هەموو پێداویستییە تایبەتەکان ئامادە بکرێن بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ دابینکردنیان بکرێت لە نەخۆشخانەکەدا.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی باڵاخانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی یەرموك لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، و بریتی یە لە نۆژەنکردنەوەی سەرجەم جومگە و سیستەم و ژێرخانی فریاگوزاری و نۆژەنکردنەوەی 7 هۆڵی نەشتەرگەری گەورە و نەشتەرگەری بچووک و سەردەمیانە، سیستەمێکی غازی پێشکەوتوو ، و زیادکردنی 30 قەرەوێڵەی تر بەمەش کۆی تواناکە دەگەیەنێتە زیاتر لە 107 قەرەوێڵە، بەو پێیەی باڵەخانەکە ژوورێکی نەشتەرگەری و فریاکەوتنی ناوخۆیی لەخۆدەگرێت،لەگەڵ هۆڵێکی نەشتەرگەری دڵ بە توانای 18 قەرەوێڵە، لەگەڵ دەرمانخانە و تاقیگە و بانکی خوێن، ئامێری ڕەنین و ئامێری تیشکی ئێکس، سیستەمێکی چاودێری مۆدێرن و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بۆ دابینکراوە.