لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدیەکان ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران وردەکاری بڕیارەکانی حکومەت بۆ بەرژەوەندی گەلی ئێزیدی دەخاتە ڕوو

ناوخۆ
  • 3-08-2024, 21:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"خەلەف سنجاری" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئێزیدییەکان ڕایگەیاند: کە خواستی حکومەت ڕێوشوێن و بڕیاری پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری شەنگال و هێنانەدی دادپەروەری بۆ خەڵکەکەی و رێزگرتن لە ئەوانەی لەلایەن چەتە تیرۆریستیەکانی داعشەوە شەهید بوون،هەروەک دەستەبەر کردنی ماف و گەڕاندنەوەی دادپەروەری بۆ ئەو کەسانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا زەوی و مافەکانیان دەستی بەسەردا گیرا و تاڵان کرا. 
    "خەلەف شنگالی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەیەمین ساڵڕۆژی جینۆساید دژی ئێزیدییەکان و پێکهاتەیەکەی دیکەی ڕەسەنی عێراقیە کە  10 ساڵ بەسەریدا  تێدەپەدەبێت، کاتێک چەتەی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و هەزاران ژن و پیاویان کوشت و سەدان منداڵی  ئێزیدیان ڕفاند، هەروەها بوە هۆی ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس.
    ڕاشیگەیاند :- کە حکومەتی ئێستا هەنگاوی کردەیی ناوە بۆ ئەوەی چارەسەری گرفتەکانی پاشماوەی ئەو کارەساتە لەبیر نەکراوە بکات، هەر لەڕووی دامەزراندن و تەرخانکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆی، لە چوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵیدا، هەروەها بودجەیەکی تایبەتی بۆ دامەزرندنی هەزار و 500 پۆلیس لەچوارچێوەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆدا تەرخانکردووە، دەستەبەرکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی شنگال، کە ئاماژەی بە دامەزراندنی دوو هەزار و 500 پۆلیس دیکە  دەکات بۆ ئەوەی بەرپرسیارەتی ئاسایشی شارەکە لەئەستۆبگرن،ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری شەنگال.
    ووتیشی :- سەرۆک وەزیران و  پارێزگاری نەینەوا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێنماییان داوە بۆ تەرخانکردنی هەزار پلەی  وەزیفی لە  وەزارەتی پەروەردە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی خۆبەخش کە ساڵانێکە خۆبەخشانە لە ئاوارەبوونیشدا  لە کەمپەکان و لە شنگال وانەیان وتۆتەوە . 
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری خاوەندارێتی زەوی و خانووی نیشتەجێبوونی بۆ ئەو ئێزیدیانەی دەرکردوە کە بەهۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی پێشووەوە  لێیان زەوەتکرابوو .
    ئەو ڕاوێژکارەی سوودانی ئەوەشی خستەروو :- کە سەرۆک وەزیران 1500 پلەی وەزیفی  تەرخانکردوە بۆ خەڵکی قەزای شنگال، ئەوە جگە لە تەرخانکردنی 500 پلەی وەزیفی تر بۆ هەریەک لە ناحیەکانی  قەحتانیە و قەیروان و سنون،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو ناوچانە لە ماوەکانی ڕابردوودا  لە دامەزراندن بێبەش کرابوون.
    شنگالی دەشلێت :-  بە بڕیارەکانی حکومەت 1500پلەی وەزیفی تر  لە چوارچێوەی گرێبەستی 150  کە لە بودجەی سێ ساڵیدا تەرخانکراوە بۆ دەشتی نەینەوا،کە  ئەو ڕێکارانەش پاڵپشتی سەقامگیریی پێکهاتەی ئێزیدی و سەقامگیری شەنگال  دەکات.
    سنجاری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد:- حکومەت کار لەسەر پرسی قەرەبووکردنەوەی خاوەن ماڵە ڕووخاوەکان و گەڕان ڕفێنراوەکان دەکات، کە زیاتر لە دوو هەزار و 600 کەسیان تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە ، بە هاوکاری لیژنەیەکی تایبەت لە نوسینگەی