سەرۆک وەزیران: کەرکوک پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێیی هاوسەنگ و بەپەلە هەیە کە پێداویستی هاووڵاتیان جێبەجێبکات

سیاسی
  • 3-08-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،دووپاتیکردەوە،کە کەرکوک پێویستی زۆری بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێیی هاوسەنگ هەیە کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان جێبەجێ بکات، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە بۆ دانانی ئەولەویەتێک کە لە  بەرژەوەندی پارێزگاکە بێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، بەجیا پێشوازی لە هەریەک لە ئەندامانی لیستەکانی پارتی و یەکیتی لەگەڵ کورسیەکی کۆتایی کریستانەکان کرد .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە: لەو دوو دیدارە جیایەدا "سودانی " جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵەکان کردەوە، کە  ئەولەویەتدانە بە بەرژەوەندییەکانی کەرکوک لە سەرووی هەموو شتێکەوە، بەتایبەتی کە  پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێیی هاوسەنگ و بەپەلە هەیە کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خواستەکانیان بۆ باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ئابووری و پەرەپێدانی کاری دەزگاکانی حکومەت دەبینبکات.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆک وەزیران، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دوپاتکردەوە و هەروەک جەختیشی کردەوە لە گرنگی کارکردن بەیەک تیم و پەراوێز نەخستنی هیچ پێکهاتەیەک ، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە ببێتە هۆی  پاراستنی پارێزگاکە و گرنگیپێدا بە  پێکەوەژیان و برایەتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانیدا، و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بەردەوام لە پارێزگاکەدا.