بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و وردبینی لە (326) موڵکی دەوڵەت تەواو بوە کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە بەفیڕۆدانی سامان و پارەی گشتی دەوڵەت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لەسەر ئەو دۆسیە (4) تۆمەتبار دەستگیر کران و دەستیش بەسەد (1244) مامەڵەداگیرا ، کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی (حور)ی تێدایە کە بەهای ئە موڵکانەی ویستویانە بەمامەڵەی ساختە بەدستی بێنن دەگاتە سی و شەش ملیار دینار و دەکەوێتە سنوری پارێزگای کەربەلا.