بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیعا ئەلسودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پشتڕاستی كردەوە كە سەرژمێری گشتی دانیشتوان دوای ٢٧ ساڵ لە دوایین سەرژمێری دێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەو داتاكان دەداتە بڕیاردەرەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانێكی بۆ ژووری ئۆپەراسیۆنەكان و ناوەندی پەیوەندیكردن بۆ سەرژمێری دانیشتوانی گشتی، سەر بە ئامار و جوگرافیای ئەنجامداوە، كە سەر بەدەستەی سیستەمی زانیارییە لە وەزارەتی پلاندانان.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانەی سەردانەكەدا سودانی پێداچوونەوەی بە دوایین ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون كرد، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، كە بەرنامە و داواكاری لەخۆدەگرێت، هەروەها پرۆسەی دابینكردنی تابلێت بۆ ژمارەدەران، هەروەها سەیری فۆڕمی تۆماركردنیان كردووە، كە ژمارە و وردەكارییەكانی بیناكە لەخۆدەگرێت وهەروەها یەكەكانی نیشتەجێبوون لەگەڵ زانیارییە سەرەتاییەكان.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : سەرۆك وەزیران گوێی لە ڕاپۆرتێكی وردی ئەو كەسانە گرت كە نیگەرانن سەبارەت بەو میكانیزمەی كە پرۆسەی سەرژمێری بەو میكانیزمە بەڕێوەدەچێت، پێداچوونەوەی بە قۆناغەكانی ئامادەكاری بۆ سەرژمێری و ڕاهێنان و ئامادەیی بۆ نزیكەی 700 توێژەر كرد كە بەشدارییان لە سەرژمێری تاقیكارییەكەدا كردووە، كە ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی جێگیركردن و سنورداركردن و ژمارەدانان و كە 40 هەزار توێژەری لەخۆگرتبوو، جگە لە ڕاهێنانی 80 هەزار توێژەری نوێ ، بەمەش كۆی گشتی توێژەر بۆ 120 هەزار توێژەر كە 11 هەزار توێژەری یەدەگیان لەگەڵە و جگە لە هاوكاری لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق بۆ جێبەجێكردنی قۆناغەكانی سەرژمێری، كە نوێنەرایەتی پڕۆژەیەكی تەواو ئەلیكترۆنی دەكات، كە بریتییە لە تابلێتەكان كە پەنجەمۆرێكی فەزایی و كاتی دەنێرن و دڵنیابوون لە پرۆسەی كوالیتی لە تۆماركردنی زانیاریدا.
سودانی جەختی لەسەر گرنگی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كردەوە، كە دوای 27 ساڵ لە دوایین سەرژمێری دێت، بەو پێیەی داتا دەداتە بڕیاردەرانی سەرجەم بوارەكان، هەروەها زانیاری گرنگ دەدات لە پلاندانان و ئاراستەكردنی هەوڵەكان بە ئاراستەیەكی دروستدا، جارێكی تر دیسانەوە ستایشی هەموو هەوڵێكی پەیوەست بە ئامادەكردن و ڕاهێنان و شایستەكردنی ژمارەدەرانی كرد.
بەوەشكرد: گرنگی سەرژمێری تاقیكاری، لە ئاشكراكردنی ئەو خاڵانەی كە پێویستە بەهێزبكرێن یان دەستكاری بكرێن، جەختیشیكردەوە وەزارەت و پارێزگاكان هەموو هاوكارییەكی پێویست بۆ سەركەوتنی سەرژمێرییەكە پێشكەش بكەن، ئەمە جگە لە گرنگی راهێنانی وردبینی كوالیتی بەرز لە پرۆسەی ژماردن و ژمارەدان لەلایەن ئەو كارمەندانەی كە سەرژمێرییەكە ئەنجام دەدەن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە