بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەی (2024-2028) ڕەچاوی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە هەموو بوارەكاندا ئاڕاستەی كردووە كە پابەندی بكرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئامانجی پلانەكە گەیشتن بە ژێرخانی ئابوورییە و پڕۆژەكانی وزەی پاك، ڕێگای گەشەپێدان، بەندەری فاو و تۆڕی ڕێگاوبانەكان، شارە نیشتەجێبوون و پیشەسازییەكان، كشتوكاڵی مۆدێرن، و ئەوانی تر.
لە بەیاننامەكەدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی پێنج ساڵەی (2024-2028)ی دەستپێكرد، لە میانی مەراسیمەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان بەڕێوەچوو ، بە هاوكاری لەگەڵ هاوبەشەكانی گەشەپێدانی عێراق.
لەبەیاننامەكە ئاماژە بەوە كراوە لە سەرەتای مەراسیمەكەدا، ئامادەبووان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە خولەكێك بێدەنگ وەستان بۆ تیشك خستنە سەر ئەو تاوانانەی كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعشەوە بەرامبەر ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی دیكە ئەنجامدراون، كە دەكەوێتە 3ی ئابی هەموو ساڵێك.
لە وتارێكدا كە لە میانی مەراسیمەكەدا پێشكەشی كرد، سودانی ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەت و دەزگاكانی پاڵپشتی و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانی كرد، ئاماژەی بەوەشكرد كە پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراوە ، لە هۆشیاریی حكومەت لە گرنگیی ئەوەی وڵات پلانی گەشەپێدانی هەبێت كە ڕێگا و ئامانجی بەدیهاتنی هەبێت”، جەخت لەسەر گرنگی پابەندبوون دەكاتەوە ئامانجەكانی پلانەكە بریتین لە: ئەوە ڕێگای گۆڕینی ژیانی عێراقییەكانە بۆ باشتر.
سودانی ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەوە شاهیدی دابڕانی گەشەپێدان بووە بەهۆی شەڕ و گەمارۆ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆر، كە بووە هۆی بۆشایی لە هەموو سێكتەرەكاندا وجەختیشی كردەوە ئێمە كاردەكەین بۆ گەڕاندنەوەی چەرخی گەشەپێدان و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییانە ، و كە پلانە نوێیەكە لەگەڵ ئەو ئامانجانەدا یەكدەگرێتەوە كە حكومەت دایناوە،كەرووبەڕووی ئاستەنگەناوخۆی ودەرەكییەكان دەبێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە : پلانەكە فەزای بەدیهێنانی حوكمڕانی باش و میكانیزمی گونجاوی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەسەندكردنی پرەنسیپەكانی شەفافیەت ڕەخساند، هەروەها ئەولەویەتەكانی باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی لە هەموو بوارەكاندا لەبەرچاو گرت، لەڕێگەی خێراكردنی جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لە قۆناغی دروستكردندان و هەنگاونان بەرەو پڕۆژەی نوێی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری ناوە.
هەروەها ووتیشی: ئێمە بە زنجیرەیەك پڕۆژەی ستراتیژی دەستمان پێكرد بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوت و گاز، وەستاندنی بەفیڕۆدانی تێدا، و پشت بەستن بە توانا و پڕۆژەكانمان بۆ دەستەبەركردنی وەرگیراوەكانی نەوت لەبری هاوردەكردن، و ڕوومان كردە ئەو پڕۆژانەی كە لەگەڵ دیدگای گەشەپێدانی بەردەوام 20230، لەوانەش پڕۆژەی ژێرخانی، وزەی پاك، ڕێگای گەشەپێدان، و بەندەری فاو.
ڕاشیگەیاند: جەخت لەسەر ڕۆڵی هەرێمی كوردستانی عێراق و حكومەتە خۆجێییەكان لە پارێزگاكان دەكەین لە بەدیهێنانی یەكگرتن لەگەڵ پلانەكانی بەرنامەی حكومەت، و كاركردن بە یەك فۆرمات بۆ بەرژەوەندی گشتی دەوڵەت، ئاماژە بەوەش دەكات كە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵە ڕێگاگەلێك لەخۆدەگرێت كە ڕەهەندی ئابوورییان هەیە لەسەر بنەمای فەلسەفەی هەمەچەشنكردنی ئابووری.
ئاماژەی بەوەشكرد : سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان ئامانجی دروستكردنی ژینگەیەكی یەكگرتووی وەبەرهێنانە لە وڵاتەكەدا، ئاماژەی بەوەشكرد: گەرەنتی سەروەریمان بە كەرتی تایبەت داوە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی و كشتوكاڵی، كە ئەمەش ڕووبەرێكی فراوانی بۆ دابین دەكات كە هاوتای ڕۆڵی گەشەپێدانی بێت.
جەختیشی كردەوە: كاردەكەین بۆ چاكسازی لە كەرتی بانكی و دارایی، ئۆتۆماتیكیكردنی هەموو چالاكییە ئابووری و خزمەتگوزارییەكان، و حوكمڕانی كارە حكومی و خزمەتگوزارییەكان، دەستمان كردووە بە ئۆتۆماتیكیكردنی كار لە دەروازە سنوورییەكان و هەنگاونان بە ئاراستەی پێدانی ئەلیكترۆنی لە سەرجەم مامەڵەكانی بازاڕ و بازرگانیدا.
ڕوونیشی كردەوە: پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵەی گۆڕانكاریی دیجیتاڵی گشتگیر و پەسەندكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی لە هەموو لایەنەكانی ژیاندا دەگرێتەبەر، هەروەها پلاندانانی دروست پێویستی بە داتا و نیشاندەری ورد و دروست هەیە و ئەمەش بە سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە، كە بڕیار بوو لە 20ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
سودانی جەختی لەوەشكردەوە: حكومەت هەوڵی ناوازە دەدات بۆ جێبەجێكردنی سەرژمێریەكە، كە لەمێژە دواكەوتبوو، و وەزارەتی پلاندانان و لایەنە پشتیوانەكانیش هەموو ئامادەكارییەكی پێویستیان بۆ جێبەجێكردنی تەواوكردووە، هیوادارین خێزانە عێراقییەكانیش ئەو سەرژمێرییە بكەن بەشداری بكەن لە سەركەوتنی سەرژمێری و دابینكردنی داتای دروست.
جەختیشی كردەوە : كە ئامانجی سەرژمێری گەشەپێدانە، كە لەو ڕێگەیەوە هەوڵدەدەین لە هەموو بوارەكاندا چارەسەری نەرێنییەكان بكەین، داواش لە هەموو دامودەزگاكانی دەوڵەت دەكەین هاوكاربن لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ دڵنیابوون لە سەركەوتنی پڕۆژەی سەرژمێری.