مەندەلاوی پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ژنانی ئێزیدی ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 3-08-2024, 16:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە ,موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتی پەرلەمانی ڕاگەیاند بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ژنانی ئێزیدی ژمارە 8ی ساڵی 2021 بە هاوكاری لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت، جەختیان لەوە كردەوە كە ئەم یاسایە ڕزگاربوانی  توركمان و مەسیحی و شەبەك لەخۆدەگرێت.
    مەندەلای لە میانی كۆنفرانسی یادی دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكان، بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی میدیایی خۆی كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : لیژنەیەكی تایبەتی پەرلەمانی بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕگەكانی یاسای ژنانی ئێزیدی ژمارە 8ی ساڵی 2021بە هاوكاری دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت، كە تایبەتە بە چارەسەركردنی زیانەكانی جەستەیی و كۆمەڵایەتی و ماددی بەهۆی تاوانەكانی داعشەوە، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم یاسایە ڕزگاربوانی توركمان، مەسیحی و شەبەك لەخۆگرتووە.
    مەندەلاوی داوای هاوكاری دەسەڵاتەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكانیان و ئاوەدانكردنەوەیان لەڕێگەی دەستەبەركردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و بژێوی ژیانیان و هەوڵدان بۆ قەرەبووكردنەوەیان لەڕووی مەعنەوی و ماددییەوە، ئاماژەی بە گرنگیی كاركردن بۆ دوورخستنەوەی ئەو ناوچانە لە هەموو هاوكێشەكانی ناكۆكی و ململانێكاندا.
    مەندەلاوی ووتیشی: ڕووبەڕووبوونەوەی عێراقییەكان لەگەڵ تیرۆر، چەكدار بە شەرعیەتی فەتوا و یاسای نیشتمانی و نێودەوڵەتی، گەورەترین كاریگەری هەبوو لە ڕێگریكردن لە ترسناكترین تاوانەكانی جینۆساید كە ئەمڕۆ یادی دەكەینەوە، لەسەر ئاستی عێراق و هەموو وڵاتانی ناوچەكە.
    هەروەها ووتیشی:  دەستدرێژیی زایۆنیستەكان بۆ سەر تاران، بەیروت و یەمەن رەفتاری تاوانكاریی و تیرۆرستییە، پێشێلكردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و سەروەریی دەوڵەتەكانە، هۆشداریشی دا لە هەوڵەكانی ئەو قەوارەیە بۆ بەرفراوانكردنی ململانێی ناوچەكە و هەڵهاتن لێدانە ئازاربەخشەكانی بەرخۆدان.
    جەختیشی كردەوە : ئامانجكردنی شوێنە فەرمییەكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق جێگای قبوڵ نییە و پێشێلكردنی سەروەری نیشتمانییە، بەو پێیەی هەڕەشەی گفتوگۆی دوو قۆڵی دەكات بۆ كۆتاییهێنان بە بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەنگاونان بەرەو پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری و بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.