ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران دەستپێكردنی تیمی نیشتمانی لاوانی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 3-08-2024, 16:47
  • +A -A

    بەغدا-INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ شەممە ،ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان، قاسم زاڵمی، دەستپێكردنی تیمی نیشتمانی لاوانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ڕاگەیاند، جەختی لەسەر وردبینی دەوڵەت بۆ ئەم بەشە گرنگە كردەوە.
    زالمَی لە وتارەكەیدا لە میانی كۆنفرانسی دەستپێكردنی تیمی نیشتمانی لاوان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی: خۆشحاڵییەكی زۆرمان بۆ دەستپێكردنی ئەم كۆنفرانسە دەردەبڕین، كە ئەمەش پشتڕاستكردنەوەی هاوئاهەنگە هەوڵەكانی حكومەتە بۆ پشتگیریكردن و چاودێریكردنی ئەو عێراقیانەی كە خاوەن پێداوویستی تایبەتن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بەم بۆنەیەوە بە شانازییەوە قسە دەكەین و پێزانینی دەوڵەت بۆ ئێوە وەك هاوبەشێكی سەرەكی بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگا و ڕێنێسانسی ووڵات، بەو توانایانەی كەئێوە خاوەنین و ئەو دەستكەوتانەی لە بوارە جیاوازەكاندا بەدەستتان هێناوە،جەختی لەوە كردەوە  پەرۆشی دەوڵەت لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ گرنگیدانی تایبەت بە توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، كە دەربڕینێكی دڵسۆزانە و لەبارەی باوەڕبوون بە ڕۆڵی گرنگتان لە بنیاتنانی دەوڵەت بەپێی ئەوەی هەموومان ئاواتەخوازین لەناو بەرنامەی حكومەتدا بێت.
    ڕوونیشیكردەوە : كۆمەڵگەیەك كە بەهای نەوەكانی كەم ئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی بەرز دەنرخێنێت، بەتایبەت ئەوانەی كە هەڵكەوتوون، پێگەی ئەوان بەرزدەكاتەوە، بەهای دەستكەوتەكانیان دادەنێت، كار بۆ بەهێزكردنیان و تێكەڵكردنیان لەگەڵ بوارە جیاجیاكانی ژیاندا دەكات.
    زاڵمی دڵخۆشی و شانازی خۆی دەربڕی كە دەبینین گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت زۆر دەستكەوتی سەرسوڕهێنەر بەدەست دەهێنن، ئەمەش توانای ئەوان بۆ تەحەدای سەختییەكان پشتڕاست دەكاتەوە، دووپاتیكردەوە كە دەوڵەت هیچ هەوڵێك بەدوور ناگرێت بۆ پشتگیریكردنی ئەم بەشە گرنگە، و توانایان پێدەدات ڕووبەڕووی ئاستەنگەكان ببنەوە ودابینكردنی باشترین  ڕێگاكان بۆ چاودێریكردنیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو تەحەددایانەی كە ڕووبەڕووی توێژی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامان دەبنەوە نابێت هاندەرێكی بەهێز بێت بۆ زیاتر كاركردن و جددی و بەشداریكردنی كۆمەڵگا، و تێكەڵ بوونیان لەگەڵ هەموو بوارەكانی ژیاندا، هەروەها  دەستپێكردنی تیمی نیشتمانی لاوان بۆ خاوەن كەم ئەندام  و خاوەنپێویستییە تایبەتەكان راگەیاند.