سەرۆك وەزیران خولەكێك بۆ جینۆساید كردنی ئێزیدییەكان وەستا

سیاسی
  • 3-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سەممە ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ،بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی  بۆ ناساندنی ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكان هاتووە خولەكێك وەستا.
    لە بەیاننامەیەكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە :  سودانی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانییەوە خولەكێك بێدەنگی وەستا،بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی بۆ ناساندنی ئەوەی بەسەر ئێزیدییەكان وپێكهاتەكانی تر هاتووە لەتاوانەكانی باندە چەتەكانی تیرۆریستی داعش، كە هەموو ساڵێك دەكەوێتە سێی مانگی ئاب.