هەولێر-INA -ئیڤان ناسر
ئەمڕۆ شەممە ڕێوڕەسمی یادی دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكان لە شاری هەولێر دەستیپێكرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: مەراسیمەكانی یادی دەیەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزیدییەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێم، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی دەستیپێكرد و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و ناوخۆیی و پیاوانی ئایینی لە ئایین و مەزهەبە جیاوازەكانی عێراقەوە.
لەلایەكی دیكەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شەنگال كردەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچەیە و بەڕێوەبردنی لەلایەن خەڵكی ڕەسەنەوە.