بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عێراقییەكان لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ یادی شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدی عێراق، خولەكێك بەبێ دەنگی وەستان.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : سەرجەم عێراقییەكان لە فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەت و پارێزگاكان و لایەنی كە پەیوەست نیە بە وەزارەتەكان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل خولەكێك بێدەنگ وەستان لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ یادكردنەوەی شەهیدانی عێراق و قوربانیانی جینۆساید.
دوێنێ هەینی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕێنمایی كرد كە سبەی شەممە، بە یادی شەهیدان و قوربانیانی جینۆسایدی عێراق، خولەكێك بێدەنگی دەوەستین.
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران عەلی ڕەزووقی، لە بەڵگەنامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینویەتی و ئاماژەی بەوەكردووە : بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرجەم فەرمانگەكان سەر بە وەزارەت و پارێزگاكان و لایەنی كە پەیوەست نیە سەر بە وەزارەتێك ، بۆ ئەوەی لە 3/8 خولەكێك بێدەنگی بوەستین،بۆ هەموو ساڵێك لەكاتژمێر (10) لەگەڵ وەستانی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكان بۆ بۆ یادی قوربانیانی جینۆساید لە ڕۆژی نیشتمانیی جینۆسایدی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تری عێراقی.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد