سەید حەكیم: بەئامانجگرتنی ئێزیدییەكان نوێنەرایەتی هەموو عێراقی دەكرد

سیاسی
  • 3-08-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكی ، پشتڕاستی كردەوە كە بە ئامانجگرتنی ئێزیدییەكان نوێنەرایەتی بە ئامانجگرتنی هەموو عێراق دەكات.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە:  دە ساڵی تەواو بەسەر ساڵیادی ئەو جینۆسایدەوە تێدەپەڕێت كە خەڵكی ئایینی ئێزیدی بە دەستی باندی تیرۆریستی داعش تووشی بوون، ساڵان نەیتوانی كاریگەرییە ئازاربەخشەكانی بسڕێتەوە كە لەنێو ویژدانی هەموو مرۆڤی زیندوو چەقیوە، بەهۆی ئەو تاوانە دڕندانەی كە ئەنجامیانداوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : دووپاتیدەكەینەوە بەئامانجگرتنیان نوێنەرایەتی هەموو عێراقە،تاوانێك كەئازاری هەموو عێراقیەكی نیشتمان پەروەری بەشەڕەف ئازار دەدات،بەم یادە پڕ لەئازارەوە،یادی ئازارەكانی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دەكەینەوە بەتایبەتی توركمانە شیعەكان.
    سەید حەكیم وتی: داوا لە ئێزیدییەكان دەكەین پابەندبن بە وڵات  و خاكی خۆیانەوە، هەروەها داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان خێراتر بكەن، بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ژنانی ونبووی ئێزیدی و  توركمان بكەن و قەرەبووكردنەوە و پاڵپشتیكردنی كەسوكاری قوربانییەكان بكەن.