بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەكرد.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، و با چالاك دەبێت لەڕۆژدا لەناوچەی باشوور كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا، دیوانیە، بابل، واست، و نەینەوا 44 دەبێت، كەربەلای پیرۆز، نەجەف ئەشرەف، موسەننا، و زیقار 45، هەولێر و سەڵاحەدین 42، ئەنبار، دیالە، كەركوك 43، میسان و بەسرە 46.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور ساماڵ دەبێت، هەروەها لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوارشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە و نزیكە لەرۆژی پێشوو لە ناوچەی باكوری وڵات .