سەرۆك وەزیران: حكومەتەكەمان بەردەوامە لە كاركردن بۆ زامنكردنی مافی هەموو پێكهاتەكان

سیاسی
  • 3-08-2024, 16:15
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پشتڕاستیكردەوە كە حكومەت بەردەوامە لە كاركردن بۆ زامنكردنی مافی هەموو ئەو پێكهاتانەی كە بەدەست تیرۆرەوە دەناڵێنن.
    سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و تی : ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆ یادی سێی مانگی ئاب دەكەینەوە، بیرمان دێتەوە كە گەلی ئێزیدیمان و باقی پێكهاتەكان ڕووبەڕووی چی بوونەتەوە لە ڕووی پێشێلكاریی ئاشكرا و پراكتیزە دڕندانەییەكان كە لەلایەن چەتەكانی تیرۆریستی داعش دژی ئەوان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتەكەمان بەردەوامە لە كاركردن بۆ زامنكردنی مافی هەموو ئەو پێكهاتانەی كە بەدەست تیرۆرەوە ناڵێن، هەروەها بە پەرۆشییەوە  بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی یاسا و یاسادانان بۆ دابینكردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەكان، هەروەها بەردەوامبوون لە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بۆ گەڕانەوەی هەموو ئاوارەكان، و هێزەكانمان هێشتا بەدوای پاشماوەی تیرۆردا دەگەڕێن لەو شوێنانەی كە هیچ دەربازبوونێكیان نییە.