بهغداد_INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بوونی پلانێکی پشتڕاستکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی قەڵا ئەمنییەکانی باشووری قائیم لەسەر سێگۆشەی سنووری لەگەڵ سوریا و ئوردن بە پاڵپشتیکردنی سەرکردایەتی هێزی سنووری دووەم، هاوکات ئاماژەی بهوه دائەوەی کە قەڵادارکردنی باکووری قەزاکە بە ڕێژەی 100% تەواو بووە.
شەمەری لەمیانی سهرهدانهكهی بۆ کەرتی سنووری عێراق و سوریا و کردنەوەی بارەگای فەرماندەیی هێزی سنووری ناوچهی دوو، لە وتارەکەیدا بۆكهنالی ههوالای عێراقی ، كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)دواداجونی بۆی كرد ڕایگهیاند: “باشووری قائیم بەرەو سێگۆشەی عێراقی- ئوردن-سوریا لە ئەستۆی فەرماندەیی هێزەکانی سنووری ناوچهی دوودایە، بۆیە ب بۆ ئێمە گرنگە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلان و پڕۆژەمان هەیە بۆ بەهێزکردنی قەڵاکانی ئەم ناوچەیە و سەبارەت بە بەشی باکووری قائیمیش بەتەواوی قەڵا کراوە بە خەندەق و بلۆکی کۆنکرێتی.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "پاڵپشتییەکی بەرچاو بۆ ئەم سەرکردایەتییە دەبێت بە پشتیوانیکردنی ئەو قەڵا و ناوبژیوانیانەی کە بەدرێژایی کەرتی سنوورییەکان هەڵکەوتوون، و ئەو سنوورانەش دەبێت 100% پارێزراو بن بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن و قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان و چەک، بۆ ئەوەی بە تەواوی ئاسایشی ههبیت.