بهغداد_INA
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی"ئهمڕۆ ڕۆژی هەینی بۆ عەدنان شەمەری پارێزگاری نوێی دیالە دووپاتکردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە وەستانێکی جددی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستهنهكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووه ڕایگەیاندووە، "سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالیکی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆی پیشوازی له پارێزگاری نویی دیالە، عەدنان شەمەری كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، نوری مالیکی پیرۆزبایی لە عەدنان شەمەری کرد بۆ متمانەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و هەڵبژاردنی بە پارێزگاری دیالە، هیوای سهركهوتنی بۆ بهریزیان و ئەندامانی حکومەتی خۆجێی لە دیالە لە ئەرکەکانیان خواست
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی خزمەتگوزاری پارێزگار و یاسای پارێزگاری و پێویستی بەپەلە و سەختی بۆ پەرەپێدانی واقیعی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکەی کرا."
بەپێی بەیاننامەکە،سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە کردووەتەوە كه قۆناغی داهاتوو پێویستی بەوەیە كه هەموو یهك تیم بن و هەڵوێستی جددی لەگەڵ خەڵکی دیالەدا هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەو تەحەددایە گەورانەی کە دیالە لە تیرۆرەوە بەرەوڕووی بووەتەوە.
ناوبراو داوای "هەوڵ و هاوکاری زیاتر لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کە نوێنەرهكان لە ئەنجوومەنی پارێزگاکەدا كرد، بەمەبەستی پەسەندکردنی یاسا و تەرخانکردنی دارایی لە چوارچێوەی بودجەی حکومەتی خۆجێی و بەدیهێنانی خزمەتگوزاری بۆ هەموو هاووڵاتیان.