به‌غدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی ڕێنمایی کرد کە سبەی شەممە، بۆ یادی شەهیدان و قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی له‌عێراق، خولەکێک بێدەنگی بگیرێتەبەر.
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عەلی ڕەزووقی، لە بەڵگەنامەیەکدا کە بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووه، ئاماژەی بەوەکردووە" بە پشتبەستن بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرجەم بەشەکانی سەر بە وەزارەت و پاڕێزگه‌كان و لایه‌نه‌كان نا سه‌ر بە وەزارەته‌كان، سبه‌ی ٣ی ئاب له‌كات ژمێر ده‌ی به‌یانی وبۆ هه‌موو ساڵێك خولەکێک بێدەنگی بگرن وجموجۆڵی هه‌موو ئۆتۆمۆبێله‌كانیش ڕابگرن وه‌كو ڕێزگرتنێك بۆ گیانی قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی لە ڕۆژی نیشتمانی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و پێکهاتەکانی تری عێراقی.